خوێندكارانی تواناسازی خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن

کوردستان

15/12/2019‌ 129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێمن مامەند
بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەكانیان بڕیارە رۆژی دووشەممە هەشت سەد خوێندكاری تواناسازی خۆپیشاندانێك ئەنجامبدەن.

كاروان عومەر یەكێك لەرێكخەرانی خۆپیشاندانەكە بەشارپرێسی وت: ماوەی سێ ساڵە ئێمە هەشت سەد خوێندكاری تواناسازین، كە لەوڵاتە جیا جیاكانی دنیا ماستەرو دكتۆرامان خوێندووە، تائێستا لە %50ی شایستە داراییەكانمان وەرگرتووە لەكاتێكدا بڕیاربوو لەكاتی خوێندنەكە تەواوی شایستە داراییەكانمان پێبدەن.

كاروان وتیشی: بڕی پارەكانمان جیاوازە خوێندكار هەیە، حەوت هەزار دۆلاری لای حكومەت ماوە هەیانە زیاتر لەبیست هەزار دۆلاری ماوە، بۆیە بۆ ئەم مەبەستە بەیانی دووشەممە لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خۆپیشاندانێك سازبكەین.

پرۆژەی توناسازی پرۆژەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو لەساڵی 2011 رایگەیاند، كە بەپێی پرۆژەكە خوێندكارانی دەناردە دەرەوەو خوێندنی بۆ دابین دەكردن.