بنزیما و بەیل دووردەخرێنەوە

وەرزش

07/01/2020‌ 259 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەریەكە لەكەریم بنزیمای فەرەنسی‌و گاریس بەیڵی ویڵزی‌و یاریزانانی ریاڵ مەدرید لەپێكهاتەی یانەكەیان دوورخرانەوە.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو دوو یاریزانە گەشت ناكەن بۆ سعودییە بۆ ئەوەی لەیارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانی بەشداری بكەن، ئەوەش بەبڕیاری راهێنەری یانە مەدریدییەكە.

كەریم بنزیما كێشەی تەندروستی هەیەو گاریس بەیڵیش بەهەمان شێوە باری تەندروستی باش نەبووە.

یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەی ریاڵ مەدرید
گۆڵپارێز: كۆرتوا، ئاریولا، ئەلتوبی.
بەرگری: كارڤاخال، میلیتا، رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسیلۆ، ئۆدریوزولا، میندی.
ناوەند: كرۆس، مودریچ، كاسیمیرۆ، ڤاڵڤێردی، خامیس رودریگیز، ئیسكۆ.
 هێرشبەر: لۆكاس فاسكیز، یۆفیچ، ئیبراهیم دیاز، ماریانۆ دیاز، فینیسیۆس جۆنیۆر، رۆدریگۆ.

هـ ـ ح