جواو فیلیكس دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەنفیكا

وەرزش

07/01/2020‌ 275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جواو فیلێكسی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید هیوای خواست بگەڕێتەوە بۆ یانەكەی پێشووی، كە یانەی بەنفیكایە.

ئەو یاریزانە 20 ساڵییە لەهاوینی رابردوو رووی لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كرد، بەڵام ئێستا لەیانەكەی دڵخۆش نییەو دەیەوێت بگەڕێتەوە.

باسی لەوەش كردووە، لەیانەی بەنفیكا زۆر دڵخۆش بووە، بۆیە دەیەوێت لەئێستا یان لەداهاتوو بگەڕێتەوە بۆ یانەكەی پێشووی.

فیلیكس سەرەتای وەرز ئاستێكی بەرزی پێشكەش دەكرد، بەڵام ئێستا ئاستی وەك پێویست نییەو لەیارییەكان زۆر بەشداری پێناكرێت.

هـ ـ ح