شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بەنیازی نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانی یانەكەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینییە.
بۆ ئەو مەبەستە بەرپرسانی ئیداریو هونەری یانەی یۆڤانتۆس دەستیان بەگفتوگۆ لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە كردووە.
هاوكات رۆژنامەی "كالچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، كە یۆڤانتۆسو دیبالا نزیكن لەنوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نێوانیان، چونكە لەو بارەوە هیچ كێشەیەك لەنێوانیان نییە.
گرێبەستی یۆڤانتۆسو دیبالا تا ساڵی 2022و بەپێی گرێبەستەكە ئەو یاریزانە ساڵانە حەوت ملیۆن دۆلار موچە وەردەگرێت.
هـ ـ ح