گڕی ئاگری گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دەگوازرێتەوە بۆ قەوقاز

مەلەفی تایبەت

11/01/2020‌ 1964 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەقینەوەی قەرەباغ رەنگە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئێران و ئەمریكا... ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (ئۆراسیا دیلی) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی ڕەنگدانەوەی ئەگەری جەنگ لە نێوان ئێران و ئەمریكا بۆ سەر روسیا.

بەپێی راپۆرتەكە، ڕەنگە هەڵكشانی سەربازی ململانێی نێوان ئێران و ئەمەریكا ببێتە كارەساتێكی هەرێمایەتی و ببێتە هۆی ناسەقامگیری و شەپۆلێكی نوێ ی پەنابەرانی لێبكەوێتەوە، و ململانێی قەرەباغ لە هاوسەنگیە لەرزۆكەكەی دەربچێت. ئەمەش قسەی سەرۆكی دەستەی ئەنجومەنی سیاسی دەرەوەو بەرگری و سەرۆكی گۆڤاری (روسیا لە سیاسەتی جیهانی) ڤیدۆر لۆكیانۆف ە.

بەگوێرەی قسەی لۆڤیانۆف، زۆر كەس پشت بەو بڕیارانە دەبەستێت كە لەلایەن سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپەوە دەردەچێت. هەرچی روسیایە دەیەوێ كاریگەری خراپی ململانێی ئەمریكا و ئێران لە سوریا كەمبكاتەوە، بە شێوەیەك دەبینرێ پرۆسەی سیاسی لەگەل ئەوەی بەربەستی زۆر لە بەردەمیدایە كەچی بەرەو پێش دەڕوات، رەنگە روسیا بەو نیازە كار لەگەڵ ئەمریكادا بكات.

لۆكیانۆف ئەوەشی وتووە: ئازەربێجان بەتایبەتی خۆی لە دۆخێكی سەختدا دەبینێتەوە. لە هەمان كاتدا، لە رووی مێژووییەوە پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا ئالۆزە، و پەیوەندیەكی توندوتۆڵی لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیلدا هەیە. لەم هاوكێشە قورسە هەرێمایەتیەدا، ئەو چركەیە دێتە پێشەوە ئەمریكا و ئیسرائیل داوای هاوكاری لە ئازەربێجان بكەن بەوەی هەندێ كار دژی ئێران ئەنجام بدات، هەرچەندە باكۆ بە شێوەیەكی قوڵ بیر دەكاتەوە پێش ئەوە وڵامیان بداتەوە، بەڵام زۆر قورس دەبێت ئەگەر داوای هاوپەیمانەكانی ڕەت بكاتەوە.

دیارە ئەم جۆرە داواكاریە لە ئەرمینیا ناكرێت، چونكە یەریڤان لە مێژوودا پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ تاراندا هەبوەو هیچ جۆرە پەیوەندیەكی لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیلدا نەبوە. بەڵام هەڵكشانی سەربازی نێوان ئێران و ئەمریكا ڕەنگدانەوەی لەسەر بەرژەوەندیەكانی ئەرمینیان دەبێت، بەوەی ئێران یەكێكی لە دەرچەكانی ئەرمینیان بۆ جیهانی دەرەوە، و هاوبەشێكی ئابوریەتی و پێكەوە پرۆژە لە بواری وزەو بازرگانی ئەنجام دەدەن.

لۆكیانۆف تێبینی بەرمیلە باروتەكەی كردوە كە خۆی لە ململانێی قەرەباغدا دەبینێتەوە لە ناوچەكەدا. دۆخەكە زۆر مەترسیدارە لەو ململانێیەدا، و ئێستا هاوسەنگی ورد لەو شوێنەدا هەیە، و رەنگە ببێتە هۆی تەقینەوەی هەرێمایەتی و تێكچونی ئەو هاوسەنگیە لەرزۆكە، و زۆر قوریشە پێشبینی بۆ لێكەوتەكانی بكرێت، دەبێتە هۆی شەپۆلێكی تری ئاوارەبونی خەڵك و مەترسیەكی گەورەش دروست دەكات لەسەر وڵاتانی تری باشوری قەوقاز.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا