كیبۆردێكی نادیار.. لەمەولا دەتوانیت لەسەر مێزەكەت تایپ بكەیت

هەمەڕەنگ

13/01/2020‌ 256 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سامسۆنگ كیبۆدێكی شاراوەی داهێناوە، كە ڕێگەت پێدەدات لەسەر مێزەكەت شت بنووسیت بەبێ دەسكاریكردنی شاشەی مۆبایل یاخود تابلێتەكەت.

ئەو تەكنەلۆژیایە بەندە بە Al و كامێرایی سێڵفی ئامێرەكەتەوە بۆ ناسینەوەی جوڵەی جومگەكانی دەست بۆ ئەوەی بیانگۆڕیت بۆ تایپكردن لەسەر شاشەكە.

تایپی سێلفی لەلایەن C-Lap سامسۆنگەوە دروستكراوەو لەسەرەتای ئەمساڵ ٢٠٢٠ دا ڕاگەیەنراوە.

ئەو جۆرە كیبۆردە پێشتر بنیراوە، بەڵام لێزەرێكی ئاسایی بوو، كە كیبۆردەكە دەردەكەوت بۆ ئەوەی پەنجەی پێدابنرێت، بەڵام SelfieType جیاوازە، چونكە خۆی جومگەكانی پەنجە لێكدەداتەوە و پێویست ناكات پەنجە بدەیت لە هیچ شتێك.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیساماعیل