پاراستنی لاشەی مردووەكان لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە

هەمەڕەنگ

14/01/2020‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ یەكەمجار لە 12 ی 1 ی 1967 لاشەی مردوویەكیان كردە نێو بەفرەوە بۆ ئەوەی بیبەستێت و لە ناو نەچێت، ئەویش لاشەی دەرونناس، جەیمس بیدفۆرد بوو، كە لە كیفێكی پڕ لەشلەی نایترۆجیندا هەڵگیرا.

تا ئێستایش لاشەی لەو شوێنەدا ماوەتەوە، كە لە پلەی 70 ی ژێر سفرەوەیە، ئێستا زانایان پشكنینیان بۆ لاشەكە كردووە و دەڵێن: وەكو خۆی ماوەتەوە و تێكنەچووە، 

ئەم پاراستنە بەهۆی خزمەكانی كەسە مردووەكەوەیە، كە پارەیەكی حەیاڵی دەدەن بۆ پاراستنی لاشەكە.

لە جیهاندا 4 كۆمپانیا هەن لاشەی مردوو دەپارێزن، لەوانە كۆمپانیای كریوس لە وڵاتی ڕوسیا، سێ كۆمپانیاكەی تر لە ئەمریكان و تا ئێستا لاشەی 500 كەسیان پاراستووە.

ڤالێریا ئودالۆڤا، بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای كریوس وتی: نەمری دەستكەوتێكی بە نرخە، خەونی نەوەكانی پێشوو و نەوەكانی داهاتووە. 

وتیشی: زۆرجار كۆمپانیاكەمان ناچار بووە لاشەیەكی بەستوو بنێژێت، ئەوەیش لەبەر زۆری تێچووی هێشتنەوەی لاشەكە و نزیكەكانی نەیانتوانیوە پارەكەی دابین بكەن.

ئێستا زانستی بەستنی مرۆڤ و ئاژەڵەكان و هێشتنەوەی لاشەیان بەئاستێكی زۆر بەرز گەیشتووە، بە شێوەیەك، زانایان دەتوانن سییەكان‌و گورچیلە و تەنانەت بەشێك لە دڵی بەراز بچێننەوە.

ئودالۆڤا هەروەها وتی: زانستی چاندنەوەی ئەندامەكانی لاشە بە ڕێژەیەكی زۆر سەركەوتوو بووە، دوور نییە لەئایندەدا بۆ گەشتكردن بۆ هەسارەكانی تر بكاربهێنرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ