تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی Galaxy S20

هەمەڕەنگ

14/01/2020‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگ ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی لە مانگی دوو، لیستی كۆمەڵێك مۆبایلی نوێ ڕابگەێنێت، لە هەموویان دیارتر، مۆبایلی Galaxy S20 ە.

بەپێی هەواڵە دزەپێكراوەكان، مۆبایلی Galaxy S20 چەند جۆرێك دەبێت، جۆرێكیان دەتوانێت كار بەتۆڕی نەوەی پێنجەم (5G)  بكات، هەروەها خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە، كامێرایەكیان بۆ گەورە كردنەوە و هێنانەپێشەوەی وێنەیە، كامێرایەكی تریشیان بەكاردێت بۆ وێنەگرتن لە شەودا.

مۆبایلەكانی  galaxy s20 خاوەنی ڕونمای OLED ن بە قەبارەی 6.2 و6.7 و 6.9 ئینج، هەروەها كونێكی بچوك لە شاشەكە هەیە تایبەتە بە شوێنی كامێرای پێشەوە.

مۆبایلەكە كار بە پرۆسێسەری Snapdragon 865 وSnapdragon 865 plus  دەكات بە ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت پەیوەستكراوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ