ئایا قەڵەوی پەیوەندی بەخێرا خواردنەوە هەیە؟

تەندروستی

14/01/2020‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوە نوێكان دەریان خستووە، كە خواردن بە خاوی مەترسی تووش بوون بە قەڵەوی كەم دەكاتەوە.

توێژەرەوان لە زانكۆیەك لەژاپۆن توێژینەوەیەكان لەسەر ٥٩،٧١٧١ كەس كرد، كە نەخۆشی شەكرەی جۆری ٢ هەبوو.

توێژەرەوان پرسیاریان لێكردن، كە ئایا خاو دەخۆن یان مامناوەند یاخود خێرا؟

پزیشك دەرون لێسلی هێینبێرگ دەڵێت: دەركەوت ئەوانەی خاو نان دەخۆن كەمتر مەترسی قەلەوین لەسەر بووە، ئەوانەی مامناوەند بوون تۆزێك زیاتر مەترسیان لەسەر بووە، بەڵام ئەوانەی خێرا بوون ئەوا مەترسیان زۆر زیاتر بوو.

پەیوەندی خێرا خواردن زیاد بوونی كێش چییە؟
دكتۆر لیسلی دەشڵێت: كاتێك ئێمە دەخۆین، ئاماژەكانی برسێتی لەگەدەوە دەچن بۆ مێشك، مێشك پێوستی بە   ٢٠ خولەك هەیە بۆ ئەوەی ویستی خواردنی نەمێنێت.

ئەوەشی وت: ئەگەر خێرا خۆریت ئەوا زیاتر دەخۆیت لەماوەی ٢٠ خولەكدا لە كەسێك، كە خاو خواردن دەخوات، ئەو كاتەی نیشانەی برسێتییەكە دادەمرێتەوە ئەوا كات درەنگی كردووە و زیادە ڕۆیی كردووە لە لەخواردندا و هەست بە نائارامی دەكەیت.

دكتۆر لیسلی ئەوەش دەڵێت: خەڵك دەبێت زیاتر لە ٢٠ خولەكی پێ بچێت بۆ خواردنی ژەمێك، بەتایبەت ٣٠ خولەك، بۆ ئەوەی ڕێگە بدەیت بە مێشك بە گەدە بگاتەوە.

وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل