په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی کۆدەبێتەوە

کوردستان

14/01/2020‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
سەرۆکی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتنامە ئاڕاستەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی پێنجشەممە کە به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی.

پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، رۆژی پێنجشەممە کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 92، 96، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق دەکرێت.

لەماوەی دوو رۆژی رابردودا پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسایی چاکسازیی کرد و کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆش کۆبونەوەکە کۆتاییهات.