ئەو پرۆتینەی ماسولكە بەهێز دەكات

تەندروستی

15/01/2020‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی میشیگانی ئەمریكی لەڕێگەی توێژینەوەیەكەوە گەشتن بەو ئەنجامەی پرۆتینێك دەتوانێت ماسولكە پتەو بكات بەبێ ئەنجامدانی هیچ وەرزشێك.

گۆڤاری Nature Communicationsبڵاویكردەوە، زانایانی زانكۆی میشیگان جۆرە پرۆتینێكیان دۆزیوەتەوە، كە كاریگەری لە بەهێزبوون و مانەوەی ماسولكەكان بەشێوەیەكی پتەو هەیە.

لە لێدوانێكی پرۆفیسۆر جۆن هی لی بۆ گۆڤاری ناوبراو وتی: دوای چەندین تاقیكردنەوە لەسەر مشكی تاقیگە بۆمان دەركەوت، پرۆتینەكانی Sestrin كاریگەرییەكی ڕوونی لەسەر ماسولكە و بونیادەكەی هەیە، بەشێوەیەك دوای ئەوەی ئەو پرۆتینەمان لە مشك و مرووەكانی تاقیگە گرتەوە، بەشێوەیەكی ئاشكرا ماسولكەكانیان دەپوكایەوە و لاواز دەبوو.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە