ئەگەری راپەڕین.. هۆكارەكانی ناڕەزایەتی‌و خۆپیشاندانەكانی ئێران

ڕاپۆرت

15/01/2020‌ 1234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (موسكۆفسكی كۆمسۆمولیتس) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی لایەنە لێكچووەكانی دۆخی ئێستای ئێران لەگەڵ كۆتا رۆژەكانی یەكێتی سۆڤییەت.

بەپێی راپۆرتەكە، ئینتەرنێتی لێبراڵی لە روسیا دان پێدانانی فەرمی ئێرانی باس كردووە بەوەی بەرپرسە لە خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە بە بێ مەبەست. 

لەم بارەیەوە گوزارشتێكی بەكارهێناوە، كە خەڵكێكی چەند نەجیب زادەو ژیرن، دەسەڵاتدارانی ئێران چۆن دان بە هەڵەكانیاندا دەنێن، هەرچی دانیشتوانی ئێرانە، زۆر بەمەوە سەرقاڵ نەبوون، بەڵكو نارەزایەتی جەماوەری و خۆپیشاندانی لێكەوتەوە، لەمیانەشیدا بۆ چەند ساتێك بالیۆزی بەریتانیا دەست بەسەر كرا. كەواتە، چۆن دەكرێت شرۆڤەی ئەم دژیەكیە بكرێت؟

لەساڵی 1979، سەرۆك، كە بەراستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێردا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، فەرمانڕەوای راستەقینەی وڵات نەبوو، بەڵكو رابەری باڵا، كە بەرزترین رابەریی ئاینییە بۆ هەتا هەتایە لە پۆستەكەیدا دەمایەوە.

لە ڕووی پراكتیكییەوە، ئەمە مانای ئەوەیە رژێمی  سیاسی ئێران لەگەڵ سیستەمی یەكێتی سۆڤیەتی جاراندا لە یەكتری دەچن و لە هەمان كاتدا بەتەواوەتیش لە یەكتری جیاوازن. 

 لە رووی لە یەكچوونەوە. لە روواڵەتدا هەموو شتێك بە فەرمی پێویستە، كە لەسەر دیواری باڵەخانەكان وێنەی رابەری شۆرشی ئیسلامی ئیمام خومەینی‌و شەهیدەكان هەڵدەواسرا، بەڵام لە هەمان كاتدا، ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی شارەكان لە چینی ناوەڕاست، پەنجەی ناوەڕاستیان بۆ رژێم درێژ دەكرد تا نەیانبینێت.

بەڵام بەپێچەوانەی یەكێتی سۆڤییەتی پێشووەوە، كە بنەما سیاسییەكەی سەقامگیر بوو، هیچ رووداوێك (تەنیا بە رواڵەت) لەنێو رژێمی نێوخۆیی ئێراندا رووینەدا، تا ئێستاش پشتیوانانی ئەم شێوەی ئیدارەدانە بەسەر چینی سیاسی ئێران و دەوڵەتەوە زاڵن. 

لەسەر كەمینە ناڕازییەكانیش پێویستە گلەییەكانیان تەنیا بۆ خۆیان بێت، بەڵام لە هەندێك كاتدا هۆكارەكانی توڕە بوون زۆر و زیاتر دەبن و ناتوانرێت خەفە بكرێت، بۆیە توڕەییەكان دەتەقنەوە. 

بەلای نووسەری بابەتەكەوە (ئەوەی لە ئێستادا روو دەدات، روونكردنەوەكانی سەرەوەیە، كە باسكران.

تەقینەوە، بە بەراورد لەگەڵ هەمان ناڕەزایەتیەكانی پێشوو، هیچ گۆڕانكاریەكی ناوخۆیی قوڵ لەسیستەمی سیاسی وڵاتدا بەدوای خۆیدا ناهێنێت، ئەوەش نازانرێت، كە ئەگەر راپەرینەكەی ئێران زۆر بێ بەزەییانە بێت، بەڵام بە دڵنیایەوە ئاسۆی روون نییە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا