فراکسیۆنى کۆمەڵ مەرجەکانی بۆ دەنگدان بە پڕۆژە یاسای چاکسازی ئاشکرا دەکات

کوردستان

15/01/2020‌ 822 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکى فڕاکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت لەکۆبوونەوەى  سبەینێدا بە دوو مەرج دەنگ دەدەن بە پڕۆژە یاسی چاك سازی.

هەورامان حەمە شەریف ئەندامى فراکسیۆنى کۆمەڵ لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بەو مەرجە دەنگ بە پڕۆژە یاسای چاکسازى دەدەن کەمترینی موچەی خانە نشینی ٤٠٠ هەزاردینار بێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، بەناو پاشەکەوتی موچە بۆ هەر فەرمان بەرێك بخرێتە ژمارە حسابییەکی بانکییەوە و خاوەنەکەی بتوانێت بە چوار قۆناغ لێی سودمەند ببێت.

هەروەها باسى لەوەشکردوە، قەرزەکانی حکومەت کە لەلای موچەخۆرە، وەك: پارەی ئاوو، کارەباو، تحویلی خانوو سەیارە و حسابییە بدرێتەوە.


ئەندامەکەى فراکسیۆنى کۆمەڵ رونیکردەوە دەبێت فەرمانبەران بە دوو ساڵ کۆی گشتی پاشەکەوتی وەربگرێتەوە.
س.هـ