دۆزینەوەی رێگەیەكی نوێ‌ بۆ رێگری لەقەڵەوبوون

تەندروستی

16/01/2020‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد، كە خانەی AHR  بەرپرسە لە قەڵەوبوونی مرۆڤ، بە لەكارخستنی ئەو خانەیە، مرۆڤ دەتوانێت ڕێگری لەقەڵەوبوون بكات و زاڵبێت بەسەریدا.

گۆڤاری International Journal of Obesity بڵاویكردووەتەوە، قەڵەوی گرفتێكی جیهانییە، هۆكاری گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكانی سنگ و قۆڵۆن و پەنكریاسە. 

لەبەر ئەوە شارەزایان بۆ چارەسەری قەڵەوی دەگەڕێن و دەیانەوێت ڕێگری لە قەڵەوبونی مرۆڤ بكەن.

ناوەندی دارتمۆت هیچكۆك بۆ توێژینەوە لەنەخۆشییە شێرپەنجەییەكان لەویلایەتی نیوهامپشایەر توێژینەوەیەكیان لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجامداوە، دەركەوت بەلەكارخستنی خانەی AHR ڕێگری لە قەڵەوبوون دەكرێت.

كرایگ تۆملینسۆنی ئامادەكاری توێژینەوەكە دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی لەكارخستی ئەو خانەیە ڕێگری لەقەڵەوبوون دەكات كارێكیش دەكات كەسانی قەڵەو زاڵ ببن بەسەر قەڵەوی‌و گرفتەكانی جگەردا. 

هەروەها وتیشی: لەكارخستنی ئەو خانەیە، هیچ زیانێكی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ نییە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ