ئەو ڕەفتارانەی دەبنە هۆی نەخۆشی پەنكریاس

تەندروستی

16/01/2020‌ 1030 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆرە هانا ئەلغول، بەڕێوبەری نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان لە نەخۆشخانەی Rechts der Isar ی وڵاتی ئەڵمانیا ئاشكرایكرد، كۆمەڵێك هۆكار هەن دەبنە هۆی هەوكردن و نەخۆشخستنی پەنكریاس، كە خەڵكی زۆر بە كەمی گرنگی پێدەدەن.

دكتۆر هانا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری Focus وتی: زۆرێك لەخەڵكی لە گرنگی پەنكریاس تێناگەن، یاخود زانیارییان لەبارەیەوە نییە، كە شەو و ڕۆژ كاری زۆر گرنگ دەكات، لەوانە، هەرس كردن و ڕێكخستنەوەی شەكرەی خوێن.

ئامارێكی نوێ ڕایگەیاندووە، نەخۆشی و هەوكردنی پەنكریاس چی كاتی بێت، یان درێژخایەن، یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان و خەڵكێكی زۆر بەدەستییەوە دەناڵێنێت، ئەویش بەزۆری بەهۆی كەمی وەرزش و كێشی زیادەوەیە.

لە ئامارەكەدا هاتووە، چوار ڕەفتار هەن دەبنە هۆی نەخۆشییەكانی پەنكریاس، ئەوانیش، كەمی وەرزشكردن، كێشی زیادە، خواردنەوە كحولییەكان و ژەمە خۆراكی ناتەندروستن.

هەروەها لە ئامارەكەدا ئەوەش هاتووە، جگە لەوەی ئەو هۆكارانە هۆكاری نەخۆشی پەنكریاسن، لە هەمانكاتدا هۆكاری نەخۆشی شەكرە و شێرپەنجەن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ