توێژەرێك ئامێرێك بۆ ئاشكراكردنی پێشوەختەی شیرپەنجەی مەمك دروست دەكات

تەندروستی

16/01/2020‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەنسیم حەراحیشە ژنە توێژەری ئوردنی توانیویەتی ئامێرێكی نوێ دیزاین بكات، كە توانای ئەوەی هەیە پێشوەختە و بێئەوەی هیچ پێویستی بەكردنی پشكنینی شانەیی (Biopsy) هەبێت،  نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك ئاشكرابكات   .

بەگوێرەی قسەی ئەو توێژەرە ئوردنییە، ئامێرە پزیشكییە نوێكە بەوە جیادەكرێتەوە قەبارەی بچووكە و بەئاسانی بەكاردەهێنرێت، خەرجی و كاتێكی زۆریش دەگێڕێتەوە و خانمان دەتوانن هەر لەماڵەوە پشكنین بۆخۆیان بكەن .

پێگەی "عەرەبی میدیا" بڵاویكردەوە پرۆژەكە بەپشتیوانی سندوقی شا عەبدوڵڵا بۆ پەرەپێدان كراوە، بەئامانجی هاندانی دا‌هێنانی زانستی و تەكنەلۆژی كۆمەڵگەیی و دۆزینەوەی چارەسەری شایەنی جێبەجێكردن بۆ كێشە و پێداویستیەكانی كۆمەڵگە .

سندوقەكە لەڕێگای هاندانی وزەی گەنجان و توێژەران و خاوەن بیرۆكەی داهێنەرانە وەبەرهێننان دەكات، یاخود لەڕێگای ئەو كەسانەی چارەسەری زانستی و كردەیی، یان داهێنەرانەیان بۆ ئەو ئاڵنگاریانە پێیە، كە ڕووبەرووی كۆمەڵگە دەبنەوە، ئەویش لەپێناو بەشداریكردن لە دەستەبەركردنی دەرفەتی بەگەڕخستن لەبوارەكانی توێژینەوەی زانستیدا .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی