رێكەوتنی بەغداو پەكین عێراق دەكاتە كۆپییەكی چین؟

ئابوری

16/01/2020‌ 1757 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩  عێراق و چین هەشت ڕێكەوتننامەو یاداشتنامەی لەیەكتیگەیشتنیان لەبوارەكانی جۆراوجۆرەكان واژووكرد، بەشێوەیەك چین بە بەهای ٥٠٠ ملیار دۆلار پرۆژە لە عێراق ئەنجام دەدات، كە شایانی ئەوەیە زیاتریش بكرێت، ئەویش لەبەرانبەر رۆژانە رادەستكردنی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەو وڵاتە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ .

ئەو پرۆژانەی لەگرێبەستەكەدا هاتووە بریتییە لە:
دروستكردنی بەندەری گەورەی فاو، كە ٣٥٠ شۆستە لەخۆدەگرێت و فڕۆكەخانە و شارێكی نیشتەجێبوون، كە لە سەد هەزار یەكەی نیشتەجێبوون پێكهاتووە .

دروستكردنی ٣٠ نەخۆشخانە و دابینكردنی كەلوپەلە پزیشكییەكانی ناو بە پێشكەوتووترین تایبەتمەندییەكان، كە پێیدەوترێت شاری پزیشكی تەواوكار .

دروستكردنی ڕێگای هاتووچۆی خێرا و نوێ لەسەرجەمی عێراقدا .

دروستكردنی پێشكەوتووترین هێڵی شەمەنەدەفەر، كە هەموو پارێزگاكانی عێراق بەیەكەوە ببەستێتەوە .

دەستكردن بەلێكۆڵینەوە كردن لە سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان‌و بنیادنانی تۆڕێكی فراوانی پرۆژەی ئاودێری و دروستكردنی بەنداو .

دروستكردنی شاری كەشتوگوزاری لە ناوچەی هۆڕەكانی باشووری عێراق .

دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، كە هەشت ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆبگرێت بەشێوەیە ئاسۆیی و ستوونی و دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكاندا بەپێی ڕێژەی دانیشتووان .

دروستكردنی زانكۆ و شوێنی نیشتەجێوونی مامۆستایان لە هەموو پارێزگاكان .

دروستكردنی ٢٥ هەزار قوتابخانە و ناوەندی خوێندن .
 
 دروستكردنەوەی شارە شوێنەوارییەكان بەمەبەستی بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاری .

دروستكردنی چەندین یاریگای تۆپی پێ بە قەبارەی جیاواز جیاواز .

تەواوكردنی ئەو پرۆژانەی كارەبا، كە لەگەڵ كۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی گرێبەستی لەبارەوە نەكراوە.

دروستكردنی كارگەی پەترۆكیمیاوی و بەگەڕخستنەوەی كارگەكانی كاغەز و ئاسن و ئەوانی تر .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی