چەند وردەكارییەكی نوێ‌ لەسەر رێككەوتنەكەی نێوان چین‌و عێراق ئاشكرادەبێت

ئابوری

16/01/2020‌ 1425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژی ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیری عێراق ڕێكەوتننامەیەكی لەگەڵ چین واژووكرد.
 
ناوەڕۆكی ڕێكەوتنەكە بریتییە لە ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان لەلایەن چینەوە بەرانبەر بەرادەستكردنی نەوتی عێراق .

بەهای پرۆژەكان دەگاتە ٥٠٠ ملیار دۆلار كە لەماوەی ٢٠ ساڵدا جێبەجێدەكرێن، كە عێراق پابەندە بەوەی بۆماوەی ٢٠ ساڵ رۆژانە ١٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی چین بكات .

بەڵام حساباتەكانی سەر كاغەز لە بەندەكانی ڕێكەوتنەكە جیاوازن بەجۆرێك ٣٠٠ لێكدانی ٦٠ دۆلار دەكاتە رۆژانە ١٨ ملیۆن دۆلار و ساڵانەش ٦،٥ ملیار دۆلار لە هەژمارە بانكییەكانی چیندا دادەنرێت. 

بەو پێیە عێراق پێویستی بە ٧٧ ساڵە بۆ دانەوەی پارەكە نەك ٢٠ ساڵ .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی