ئێرانییەكان داوای دەستلەكاركێشانەوەی عەلی خامنەیی دەكەن

مەلەفی تایبەت

16/01/2020‌ 1167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی، شەپۆلێكی تری ناڕەزایەتییەكانی شەقامی ئێران بەهۆی خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی مەدەنی ئۆكرانیا لەلایەن سوپای پاسدارانەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، دەسەڵاتدارانی ئێران، ناچارن وەڵامی شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان بدەنەوە، كە بەهۆی دان پێدانانی بەرپرسیاری سوپای پاسدارانەوە بەتێكشكاندنی فڕۆكە ئۆكرانییەكە هاتووەتە ئاراوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، خۆپیشاندەران دروشمی دژە حكومەتیان دەوتەوەو داوای ئەوەیان دەكرد سوپای پاسداران لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

لەو بارەیەوە، شارەزای سەربازی یۆری لیامین بۆ گۆڤاری ناوبراو دەڵێت: پەرچە كردارە سۆزدارییەكان گوزارشتیان لە خۆیان دەكردو توڕەییان لێكەوتەوە، ئەمەش زۆر پێشبینی كراوبوو، هەتا بەلای دەسەڵاتدارانەوە و خۆیان بۆی ئامادە كردبوو. 

وتیشی: لە هەمان كاتدا، دەستەبژێری ئێران كەوتنە ژێر فشارێكی بەهێزی ناوخۆیی و دەرەكییەوە، كارەساتەكەی ئەم دوایەش لەناو خودی دەسەڵاتدا پرسیاری جدی هێنایە ئاراوە.

هەرچی راوێژكاری ناوەندی (پیر)ە بۆ لێكۆڵینەوەی سیاسی (یۆلیا سفیشنیكۆفا) وای دەبینێ رێرەوی خۆپیشاندانەكان گرنگە بۆ لێتێگەیشتنی، چونكە بەهۆی خستنە خوارەوەی فڕۆكەكەوە روودەدەن. لەو بارەیەوە وتی: هۆكاری زۆربوونیان هەیە بۆ بێزارییەكان لەنێو ئێراندا. 

هەروەها وتی: گەورەترین خۆپیشاندانەكانی ئەم دوایە بە بەرزكردنەوەی نرخی بەنزینەوە پەیوەست بوو، كەچی دەبینین رێرەوی ئەم خۆپیشاندانانە بێزارییە لە سەرجەم دەسەڵات و داواكان بۆ گۆڕینی رژێمە. 

باسی لەوەش كردووە، دەسەڵاتدارانیش هیچیان بەدەستەوە نەبوو جگە لە وەڵامدانەوە نەبێت بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی و وەڵامدانەوەی ئەوەی گوایە كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە بە هەڵە ئەنجام دراوە، بۆیە پێویستە یەكێك لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت لە نێو ئێراندا، ئەمەش داوایەكی گشتیە.

بەگوێرەی قسەی سفیشنیكۆفا، روودانی خستنە خوارەوەی فڕۆكەكە دەری خست فشاری نێو دەوڵەتی پێویستە لەسەر ئێران زیاتر بكرێت، ئەمەش پاساوێكی باش بوو لای بەلای ئەوروپییەكانەوە بۆ ئەوەی دەست لە مامەڵەی ئەتۆمی بشۆن. زۆر بەسادەیی، ئەوروپیەكان سەركەوتو نەبوون لە خستنە رووی چارەسەرێكی جێگرەوە بۆ ئەو كێشەیە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا