شارپرێس:
بێڵی ئایڵش وەك گۆرانیبێژێك لە زنجیرە فیلمی جەیمس بۆندا بەشداریكرد، كە بە No Time To Die ناسراوە.
بێڵی ئایڵش بەو هونەرمەندە دیاریكراوە، كە گۆرانی بۆ ژمارە ٢٥ ی زنجیرە فیلمی جەیمس بۆند بڵێت.
گۆرانیبێژە لاوە ١٨ ساڵەكە بەگەنجترین گۆڕانیبێژ دادەنرێت، كە هەڵبژێردرابێت بۆ وتنەوەی ئەو گۆرانییەكە.
ئەو هەواڵە ڕۆژی ٣ شەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو بوویەوە لەپەیجی 007 ، كە داوا لە بیلی ئایلش كراوە كار لەسەر گۆرانییەكە بكات لەگەڵ براكەیدا.
بەپێی تویتەكە: گۆڕانی فیلیمی No Time To Die لەلایەنBillie Elish وە دەوترێت.
چەند گۆرانیبێژێكی بەناوبانگی جیهانی گۆرانیان بۆ زنجیرەكانی پێشووی جەمیس بۆند وتووە لەبەناوبانگترینیان خانمە گۆرانیبێژ ئەدێڵ، كە گۆرانی بۆ فیلمی Sky Fall وتووە.
هەروەها سام سمیس، كە گۆڕانی Writing on The Wall وتووە بۆ فلمی Spectre.
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل