شارپرێس:
پشتی دژە پرخە، كە نرخەكەی ٣٠٠ پاوەندە، ئەم پشتییە دەتوانێت تێبینی ئەوە بكات، كە تۆ كاتێك پرخە دەكەیت و بە هێواشی شێوازی پشتییەكەت بۆ ڕێك دەكاتەوە بۆ ئەوەی بەباشی بخەویت و پرخە نەكەیت.
دەكرێ هەست بە گۆڕانكاریەكان نەكەیت، بەڵام هاوسرەكەت هەستی پێدەكات. دەتوانیت شێوازی خەوتنەكەت بە ئەپی مۆبایلەكەتەوە كۆنێكت بكەیت.
Y-Brush : ئامێرێكی نوێیە، كە بە ١٥٠ پاوەندە، ئەم فڵچەی دانە دەتوانێت لەماوەی ١٠ چركەدا ددان لەپیسییەكان پاك بكاتەوە.
GoBe3 : دەستبەندی ژمێری كالۆری، كە بە ٢٠٠ پاوەندە و بەم نزیكانە دەكەوێتە بازاڕەوە.
ئەم ئامێرە هەموو كالۆریەك لە جەستەدا هەبێت بۆت هەژمار دەكات و دەتوانیت لەڕێگەیەوە بە ئاسانی كێش كەم بكەیتەوە.
دووشی حەمام Kohler Moxie: نرخەكەی ٢٧١ پاوەندە، ئەمەش دووشێكی زیرەكە ولەڕێگەی ئەلێكساوە دەكەوێتە كار.
دەتوانیت بە دەنگ داوا لا ئەلێكسا بكەیت بۆ زیادكردن یاخود كەمردنی ئاوەكە ، هەروەها گەرركردنی ئاوەكە یان ساردكردنی.
تاوەی زیرەك: كە نرخەكەی ١٧٥ پاونەدە، ئەم تاوەیە دەتوانێت تێبینی كێش و پلەی گەرمی پێكهاتنەكانی خواردنەكانت بكات كە لێیدەنێیت و ڕێنموونیت دەكات بۆ لێناننی لەڕێگەی ئەپێكووە.
بەهەمان شێوە دەتوانێت شێوازی خواردن دروست كردنەكەت خەزن بكات و بۆ هاوڕێكانتی بنێرێت.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل