ئەو شتە گرنگانەی مرۆڤ دەبێت لەدوای تەمەنی ٣٠ فێریان بێت

هەمەڕەنگ

16/01/2020‌ 799 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژیان لەدوای ٣٠ دەست پێدەكات، كاتێك لەكۆتایدا لەسەر ئازادبوونمان بەئاگادەبین‌و ئاوات و خۆزگەكانمان بۆ یەكلاییدەبێتەوە. 

هەرچۆنێك بێت بۆ ئەوەی خەونەكانت بێنەدی و ژیانت سەركەوتوو بێت ئەوا دەبێت هەندێك شت هەن ئاگاداری بیت‌و خۆتی فێركەی.

كارێك بدۆزرەوە، كە خۆت چێژی لێ دەبینیت
لەدوای دەرچوون لەزانكۆ چەندین ئیش و كار دەگۆڕین و چەندین پارە تاقیدەكەینەوە، بەڵام لەتەمەنی ٣٠ ساڵ زۆر گرنگە، كە كارێك بۆدۆزیتەوە قایلت بكات و چێژی لێببینیت و لەڕووی داراییەوە هاوسەنگت بكات.
 
بزانە هاوڕێكانت كێن
كاتێك منداڵ بوویت بەدوو ڕووی هاورێكانت سەرسام دەبوویت و زوو دوور دەكەوتنەوە لێت، بەپێی كات هاورێ درۆینەكان دووردەكەونەوە و هاوڕی ڕاستەوینەكان تەنیا دەمێنەوە، ئەوانەی لەكاتی خەمباری یاخود لەكاتی خۆشیدا لەگەڵتدا دەمێنەوە.

چیتر باسی وردەكاری ژیانی تایبەتی خۆت بۆ  خەڵك باس مەكە:
ئەوە بخەرە مێشكتەوە بۆ ئەوەی پەیوەنددییەكان بەبەهێزی بهێڵیتەوە نابێت هەمووشتێك بەخەڵك بڵێیت دەرباری خۆت و هاوسەرەكەت، ئەگەر زانیت كێشەت هەیە سەردانی پزیشكی دەروونی بكە.

هەوڵبدە باری داراییت زۆربێت:
دڵنیایی لە هەبوونی سەرچاوەی دەستكەوتنی دارایی لەدوای ٣٠ پێوسیتە، بۆ نموونە دانانی بیزنزێكی تایبەت بە خۆت، یاخود كاركردن لە چەند كۆمپانیایەك. بۆیە گرنگە كە سەرچاوەی داهاتی باش هەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت ڕوووبەڕووی ئەستەمیەكانی ژیان ببیتەوە لەدوای تەمەنی ٣٠.

لەشێكی ڕێك و تەندروست بۆ خۆت فەراهەم بكە:
تا دەچین بە تەمەندا ماسولكەكان قەبارەیان كەم دەبێتەوە و چووستی و چالاكی لەدەست دەدەن، بۆیە گرنگە وەرزشكردن وەك خوویەكی لێبكەیت بۆ ئەوەی بەتەندروست و لەشولارێكی جوان بمێنیتەوە.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل