وادەی كلاسیكۆ دیاریدەكرێت

وەرزش

16/01/2020‌ 525 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خافێر تیباسی سەرۆكی رابیتەی خولی ئیسپانی، قسەی لەسەر وادەی كلاسیكۆی دووەمی خولی ئیسپانی كرد.

تیباس لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كلاسیكۆی خولی دووەمی ئیسپانی لەیەكی مانگی مارسی داهاتوو بەرێوەدەچێت.

كلاسیكۆی دووەم لەنێوان ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە لەهەفتەی 26 بەرێوەدەچێت، كە هەردوو یانە ركابەری دەكەن بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی.

كلاسیكۆی یەكەم لە 18 كانونی یەكەم بەرێوەچوو، كە لەیاریگای كامپ نو هەردوو یانە یەكسان بوون بەبێ‌ گۆڵ.

هـ ـ ح