فەرمی.. یاریزانێكی بەرشەلۆنە روو لەشاڵكە دەكات

وەرزش

16/01/2020‌ 337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رایگەیاند، یاریزانێكی لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی روو لەیانەی شاڵكەی ئەڵمانی دەكات.

یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، لەگەڵ یانەی شاڵكە گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزانی یانەكەیان جان كلیر تودیبۆی فەرەنسی.

یانەكە راشیگەیاند، كە گرێبەستەكەی بەشێوەی خواستن دەبێت تا 30 حوزەیران‌و بەهای گرێبەستەكەش 1.5 ملیۆن یۆرۆیە.

هـ ـ ح