شارپرێس:
لەنزیك پردی سنك لەبەغدا بەتەقەی هێزە ئەمنییەكان دوو خۆپیشاندەر كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە و بەوهۆیەشەوە دوو خۆپیشاندەر كوژراوە و 15ی دیكەش برینداربوونە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند مانگیكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەبەغدا و زۆربەی پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكردووە وتائێستاش زیاتر لە 500 خۆپیشاندەر كوژراوە و زیاد لە 22 هەزاری دیكەش برینداربوونە.