شەكر مرۆڤ ئاڵودە دەكات

تەندروستی

18/01/2020‌ 544 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕانی زانكۆی ئەرهوسی دانیماركی ئاشكرایان كردووە شەكر وەك مادە هۆشبەرەكان كاریگەری لەسەر مێشك هەیە، كیمیای مێشك دەگۆڕێت و مرۆڤ ئاڵودەی دەكات.

گۆڤاری Scientific Report لە بابەتێكدا باس لەوە دەكات خەڵكێكی زۆر بەدەست خواردنی شیرینییەوە دەناڵێنن، كە بووەتە هۆی زیادكردنی كێشیان و ناتوانن دەستبەرداری ببن، لەبەر ئەم هۆكارە توێژینەوەیەك شەكر بە "بێ هۆشكەری شیرین" ناو دەبات.

پسپۆڕانی زانكۆ دانیماركییەكە توێژینەوەیان لەسەر مێشكی بەراز ئەنجامداوە، كە مێشكی بەرزا زۆر لەمێشكی مرۆڤەوە نزیكە، بۆیان دەركەوت، خواردنی شەكر بە تەواوی دەبێتە هۆی ئاڵودەبوونی بەرازەكە.

دكتۆر مایكڵ وێنترداڵ، لە هەمان زانكۆوە وتی: هیچ گومانێكمان نەبوو شەكر زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەڵام نەماندەزانی، كە دەبێتە هۆی ئاڵودەبوون.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ