شارپرێس:
پسپۆڕانی كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی ستاندفۆردی ئەمریكی ڕایانگەیاند، چەندین جۆری نەخۆشی جیاوازی پیری هەیە، بەڵام چوار جۆر لەو نەخۆشییانە بەسەرەكی دادەنرێن بۆ پیربوون.
گۆڤاری Nature Medicine بڵوب كردووەتەوە: پسپۆڕان بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ چاودێری 106 كەسیان كردووە، كە تەمەنیان لە نێوان 29 بۆ 75 ساڵدا بووە، چاودێرییەكان چاودێری میكرۆب و چەوری پاشماوەكان بووە، هەروەها لەگەڵ هەموو سوڕێكی چاودێریكردنەكەدا پشكنینی میز و پیساییان بۆ كراوە بۆ ئەوەی بزانین مادەكان چی گۆڕانكارییەكیان بەسەرا دێت و پرۆسەی پیربوون چۆنە.
پسپۆڕان لە ماوەی توێژینەوەكەیاندا 10343 پشكنینی بۆماوەیی و 306 پرۆتینی خوێن و 6909 میكرۆبیان بەكارهێنا، بۆیان دەركەوت چوار جۆری نەخۆشی سەرەكی پیریی هەیە، ئەوانیش: زیندەپاڵ (ئەو كەسانەی كێشەی زیندەپاڵیان بۆ دروست دەبێت)، بەرگری (ئەو كەسانەی ڕێژەی بەرگریان نزم دەبێتەوە)، جگەر (ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی جگەر دەبن)، گورچیلە (ئەو كەسانەی توشی نەخۆشی گورچیلە دەبن).
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ