نیشانەكانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە

تەندروستی

18/01/2020‌ 1276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بە نەخۆشییەكی زۆر باوی جیهانی ناو دەبرێت، بە زۆری ئەو كەسانە تووشی دەبن، كە تەمەنیان سەروو 60 ساڵە، ئەویش بە هۆی بڵاوبوونەوەی خانەی شێرپەنجەییە لە ڕیخۆڵە، هەندێك جاریش دەگوازرێتەوە بۆ جگەر و سییەكان.

نیشانەكانی نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، بەڵام نیشانە سەرەكییەكانی خوێنبەربوونی ڕیخۆڵەو بوونی ئازاری بەردەوامی ناو سكە.

سەرەڕای هەموو ئەمانە توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە، كە ڕۆژانە خواردنی دەرمانی ئەسپرین توانای نەهێشتنی نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی هەیە، ئەمەیش لەئەنجامی تاقیكردنەوەیەكەوە بووە لەسەر مشكی تاقیگە كە ئەنجامی زۆر ئەرێنی هەبووە

پسپۆڕان ئومێدیان هەیە، كە بتوانن ئەم تاقیكردنەوەیە لەسەر مرۆڤ ئەنجامبدەن بەتەواوی دیاریبكەن، كە چی مادەیەك لە ئەسپریندا كاریگەری هەیە لەسەر چارەسەركردنی ئەو نەخۆشییە. بەڵام زانایان جەخت لەوە دەكەنەوە: خواردنی ئەسپیرین بەلایەنی كەمەوە توانای ئەوەی هەیە ئازار و خوێنبەربوونی ڕێخۆڵە نەهێڵێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ