خواردنەوەی شیر ناهێڵێت پیر بیت

تەندروستی

18/01/2020‌ 302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەرانی زانكۆی بیرمنگهام یانگی ئەمریكی بەهۆی توێژینەوەیەكەوە بۆیان دەركەوت ئەو كەسانەی شیری مانگای كەم چەوری دەخۆن، درەنگتر لە كەسانی ئاسایی پیر دەبن.

گۆڤاری Oxidative Medicine and Cellular Longevity  ئەنجامی توێژینەوەكەی داگرتووە و نوسیویەتی: توێژینەوەكە لەسەر 5834 پێگەیشتووی ئەمریكا ئەنجامدراوە، كە شیرێك دەخۆن ڕێژەی چەورییەكەی %1 ە، یاخود %2، یاخود %3.25 لە ئەنجامدا دەركەوت.

ئەنجامی توێژینەوەكە ئەوە بوو ئەو كەسانەی شیری كەم چەوری دەخۆن بە ڕێژەی 13% جیاوازیان هەیە لەگەڵ ئەو كەسانەی شیری تر دەخۆن، هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە ئەو كەسانەی شیری كەم چەوری دەخۆن درەنگتر لەكەسانی تر پیردەبن.

هەروەها لەتوێژینەوەكەدا هاتووە، پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ لە نێوان تیلۆمیرات (پێوەری تەمەنی مرۆگە لە جەستەدا) و ڕێژەی چەوری ناو شیر هەیە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ