كۆكەی توند.. كەی پێویستە راوێژ بە پزیشك بكرێت؟

تەندروستی

18/01/2020‌ 325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ راوێژی تەندروستی دەڵێت: كۆكەی توند هۆكاری زۆرە وەك سەرمابردن و هەوكردنی بۆڕییەكانی هەوا و هەوكردنی سییەكان و هەوكردنی قوڕگ‌و گیرانی درێژخایەنی سییەكان و لووی شێرپەنجەیی سییەكان .

ناوەندەكە جەختیكردووەتەوە ئەگەر هات و كۆكەكە لەماوەی دوو هەفتە زیاتری خایاند ئەوە پیویستە راوێژ بەپزیشكی پسپۆر بكرێت، بەتایبەت ئەگەر هات و لەرز و تاو و ناڕێكی لیدانی دڵ، تەنەگەنەفەسی، ئارەقكردنەوەی زۆر، ئازاری ماسولكە و دەست‌و قاچەكان و ماندووبوونی زۆری لەگەڵدا بوو، ئەویش بۆ ئەوەی هۆكاری شاراوەی پشت كۆكەكە بزانرێت‌و بەخێرایی چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت .

پزیشكان دەشڵێن: كۆكە نیشانەیەكی باوە و دەكرێت دەرئەنجامی گەلێك هۆكار بێت، بەڵام زۆرینەی كات كۆكە بە گرفتێكی گەورە نازانرێت و بۆخۆی دیارنامێنێت، بەڵام ئەگەر زۆر توند بوو ئەو نیشانانەی سەرەوەی لەگەڵدا بوو ئەوە واباشترە سەردانی پزیشك بكرێت و چارەسەری گونجاوی بۆ وەربگیرێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی ‎