شارەزایان هۆشداری دەدەن لەسپییكردنەوەی ددانەكان لەماوەی سكپڕیدا

تەندروستی

18/01/2020‌ 215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هۆشیاركردنەوەی تەندروستی هۆشداری دەدات لە مەترسییەكانی سپییكردنەوەی ددان لەكاتی سكپڕیدا بەتایبەتیش لەسێیەكی كۆتایی ماوەی سكپڕیدا .

ناوەندە ئەڵمانییەكە رایگەیاندووە، كە لەسێیەكی كۆتایی دووگیانیدا شانە و بەستەرەكان خاودەبنەوە بۆ ئەوەی جەستە بۆ لەدایكبوونی منداڵ ئامادە بێت، لەو حاڵەتەدا پووك زۆر هەستیار دەبێت.

هەروەها ماددەكانی سپییكردنەوەی ددان رەنگە ببنە هۆكاری خورانی پووك و هەوكردنی، كە مەترسییەكانی دروستبوونی منداڵبوونی پێشوەختە زیاد دەكات ( واتا منداڵ بوون پێش تەواوكردنی هەفتەی ٣٧ ی ماوەی دووگیانی )ن.

ناوەندی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هۆشیاركردنەوەی تەندروستی ڕێنمایی دەدات بەوەی سپییكردنەوەی ددان بۆ دوای منداڵبوون و شیرپێدان دوابخرێت، لەگەڵ رەچاوكردنی تەندروستی دەم و ددانەكان لەنێوان ئەو دوو ماوە هەستیارەدا .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی