ئەو ٤ خواردنەی تووشبووانی شەكرە دەبێت لەچیشتخانەكان لێیان دوور بكەونەوە

تەندروستی

18/01/2020‌ 1271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەو ئاستەنگانەی روبەرووی تووشبووانی نەخۆشی شەكرە دەبێت نانخواردنە لەچێشتخانەكان، كە زۆربەی كات كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر هەنگاوەكانی تری كەسەكە وەك راهێنانی جەستەیی‌و خۆبەدوورگرتن لەهەندێك جۆر خواردن. 

ژەمی چێشتخانەكان بڕێكی گەورەیان چەوری و شەكر و خوێ تێدایە، لەبەر ئەوە دەبێت لەكاتی داواكردنی ئەو خواردنەی دەتەوێت بیخۆیت وریابیت و لەو خواردن وخواردنەوانەی خوارەوە دووربكەرەوە:

هەموو جۆرە خواردنەوە شەكردارەكان بەتایبەتی سۆدا وەك كۆكاكۆلا و سێڤن ئەپ و هاوشێوەكانیان، لەبەر ئەوەی لەهەر قوتوویەكدا لانیكەم هەشت كەوچكیان شەكر تێدایە، بۆیە خواردنەوەی یەك قوتوو لەگەڵ ژەمێك، كە كاربۆهیدرایت و پرۆتین و چەوری لەخۆگرتووە برێكی زۆرە .

پەتاتەی سووركراوە دەوڵەمەندە بە كاربۆهیدرایت و چەوری و خوێ، زۆرجار ئەم خواردنە وەك ژەمێكی لاوەكی پێشكەش دەكرێت لەكاتێكدا كەمترینیان ٤٠٠ گەرمۆكەی تێدایە، بۆیە لەو جۆرە خواردنە دووربكەرەوە و ئەگەر خواردنە لاوەكییەكان پێشكەش كران ئەوە هەوڵ بدە زەڵاتەی سەوزە و میوە بخۆ .

سۆسە شیرینییەكان، بەشێوەیەكی گەورە دەوڵەمەندن بە چەوری و شەكردارەكان بەشێوەیەك یەك كەوچك سۆسی شیرین ١٤٠ كالۆری تێدایە، بۆیە دەكرێت تامی خواردنەكان لەڕێگای سركەوە خۆش بكرێت، یاخود هەندێك خوێ و بەهارات لەجیاتی سۆسی شیرین بەكاربهێنرێت .

هەندێك لە چێشتخانەكان پێش سوپ و ژەمی سەرەكی سەبەتەی نان و كەرە دادەنێن، نانەكە زۆربەی كات بە رۆنەكەرە برژێنراوە، كە نازانرێت ئەو برە كەرەیەی تێیدای بەكارهاتووە چەندە، بۆیە واباشترە لەو جۆرە نانە دوور بكەیتەوە و تەنیا سوپ و ژەمە سەرەكییەكە بخۆیت . 
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی