بەستنی مێشك.. كۆمپانیایەكی روسی خزمەتگوزاری دوای مردن پێشكەش دەكات

هەمەڕەنگ

18/01/2020‌ 795 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك دایكی ئەلێكسی فۆرۆنننكۆڤ (٧٠ ساڵ ) كۆچی دوایی كرد، بڕێك پارەیدا بۆ ئەوەی مێشكەكەی ببەسترێت و لە ساردكەرەوەیەكدا هەڵبگیرێت.

  بەو ئومێدەی پێشكەوتنی زانستی لەر دوارۆژدا بگاتە ئاستێك بتوانێت بیگەڕێنێتەوە بۆ ژیان .

مێشكی ئەو دایكە لەگەڵ ٧٠ مێشك و جەستەی تر، كە كۆمپانیای " كریۆرۆس"ی روسی بە نەخۆش وەسفی كردوون، لە باڵەخانەیەكی دەرەوەی شاری مۆسكۆ خراونەتە ناو نایتۆجینی شلەوە .

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لەگەڵ ئەوەی تائێستا هیچ بەڵگە و ئاماژەیەك نییە بیسەلمێنێت دەتوانرێت جارێكی تر بگەرێنرێنەوە بۆ ژیان، بەڵام ئەو جەستە و ئەندامە مرۆییانە لەپلەی گەرمی ١٩٦ پلە لەژێر سفرەوە هەڵگیراون بەمەبەستی ڕێگریكردن لە شیبوونەوەیان .

لای خۆیەوە ، ئیڤگینی ئەلیكساندەرۆڤ سەرۆكی لیژنەی زانستەكان لە ئەكادیمیای روسی دەڵێت: بەستنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ چالاكییەكی بازرگانییەكی بازرگانییە و هیچ بنەمایەكی زانستی نییە و یاریكردنە بە ئومێدی خەڵك بۆ زیندووبوونەوە و ژیانێكی سەرمەدی.

كۆمپانیا روسییەكەش دەڵێت: سەدان داواكەر لە نزیكەی ٢٠ وڵاتی جیهانەوە گرێبەستیان لەسەر خزمەتگوزارییەكانی دوای مردن لەەگڵ كردوون .

كۆمپایانیاكە هەروەها رایگەیاندووە، كە بۆ روسەكان خەرجی پاراستنی جەستەی تەواو ٣٦ هەزار دۆلارە، بەڵام خەرجی پاراستنی میشك ١٥ هەزار دۆلارە، كە بەپێی داتا فەرمییەكان تێكرای موچەی مانگانە لە روسیا ٧٦٠ دۆلاری ئەمەریكییە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی


بەپەلە