ئێران دەبێتە كارتێكی سازشكردن لەنێوان ئەمریكاو چین

مەلەفی تایبەت

18/01/2020‌ 1172 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فزغیاد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی پێگەی راستەقینەی ئێران لە لای پەكین و بەكارهێنانی كارتی ئێران لەگەمەكردندا لەگەڵ واشنتۆن.

بەگوێرەی قسەی شارەزای سندوقی نەتەوەیی بۆ ئاسایشی وزە (ئیگۆر یوشكۆف)، لە كۆمێنتێكیدا دەربارەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەوەی واشنتۆن دانوستان لەگەڵ چین دەكات بۆ وەستاندنی كڕینی نەوتی ئێران و پێیوایە پاشەكشەی داهاتی ئێران لە بواری نەوتدا بە رێژەی 95% زیادەرۆیی زۆری تیا كراوە. 

لەراپۆرتەكەدا باس لەوەش كراوە، لە هەمان كاتدا دەكرێت ئەمریكا لەگەڵ چیندا رێك بكەوێت بۆ كەمكردنەوەی، تا ڕادەی وەستانی هاوردەكردنی نەوت لەگەڵ ئێراندا.

هەروەها بە گوێرەی قسەی ناوبراو، ئێران بەلای چینەوە درامەتێكی یەكلاكەرەوەو گەورەتر نییە لەوەی نەتوانێت دەستبەرداری ببێت، بەڵكو پەكین دەتوانێنت ئەمە بكات، بەڵام پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە چین لەبەرانبەردا چی دەوێت. 

هەر لەراپۆرتەكەدا هاتووە، پێدەچێ دانوستانكارێكی قورس بێت و بەو مەرجانە دانوستان دەكات، كە لە رێككەوتنی بازرگانیدا لەگەڵ ئەمریكادا زیاتر گونجاو بێت، بەدەستبەرداربوونی لەئێران هەندێك سازش لەرێككەوتنەكە بەئەمریكادا دەكات بۆ ئەوەی بیچەسپێنێت، ئەگەر بێت و ئەمریكا مەرجەكانی رێككەوتنەكەیان پێشێل كرد، ئەوا دووبارە پەنا بۆ نەوتی ئێران دەباتەوە.

یوشكۆف دووپاتیدەكاتەوە، چین بەلای ئێرانەوە هاوبەشێكی گرنگە، تا ئەو رادەیەی كڕیاری سەرەكی نەوتی ئەو وڵاتەیە، بۆیە سەرجەم پرۆسەی ڕادەستكردنەكان بەشێوەیەكی بنەڕەتی بەگوێرەی پلانێكی خۆڵەمێشی دەبێت، لەكەشتییەكەوە بۆ دانەیەكی ترو پەكخستنی ئامێرەكانی دەریاوانی و بەدواداچوون بۆی، دیارە نموونەی ئەم كارانەش رێگە بە گواستنەوەی نەوت دەدات، بەڵام بەرێژەیەكی كەم و كاتێكیش رێگە بە رێژەی زۆر دەگیرێت بەرهەمەكەی داهاتێكی كەمی دەبێت.

دیارە بەكەمبوونەوەی داهاتی بواری نەوتی ئێران (نەك بە رێژەی 95%)، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دەیەوێن بڵێت تا ڕادەیەكی زۆر ئێرانمان خنكاندووە و كۆتایی پێدەهێنین. 

پێدەچێ ئەم قسەیە هاوشێوەی قسەكەی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بێت بەوەی ئابووری روسیا تێكشكاوەو تووشی وەستان بووە، ئەو قسانەش بۆ بەكاربەرێكی ئەمریكی، بۆ دەنگدەرێك، ئەوەیە سیاسەتی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا بەرانبەر ئێران سەركەوتنی بەدەست هێناوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا