هەندێك خواردن ئەگەر لەكاتی هەڵەدا بخورێن زیان بەجەستە دەگەیەنن

تەندروستی

18/01/2020‌ 482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەندێك خۆراك لەكاتی هەڵەدا بخورێن زۆركات كێشە بۆ گەدە و جەستە دروست دەكات، بۆیە دەبێت بزانین كەی دەیانخۆین.

مۆز
هەرچەندە وادەردەكەوێت مۆز زۆر باشە، كە بەیانیانی پێ بەڕێ بكەیت، بەڵام ئەگەر بەسەر گەدەیەكی خاڵیدا بخورێن وزەت پێ ناهێڵێت.

قاوە
هەندێك كەس خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا بە شتێكی زۆر سروشتی دەزانن، بەڵام بێسوودە. 

توێژینەوەیەك دەریدەخات خواردنەوەی قاوە لەبەیانیاندا ڕێژەی كافاین لەجەستەدا بەرزدەكاتەوە، چونكە لەكاتی هەستان لەخەودا جەستە كۆرسترۆڵ دروست دەكات، بۆیە باشترە ئەو پرۆسەیە نەشێوێت.

برنج
دەزانین، كە زۆر حەز بە برنج دەكەیت، بەڵام برنج بڕێكی زۆر كاربۆهایدراتی ئاڵۆزی تێدایە و كاتی زۆری دەوێت بۆ هەرسكردن، لەخۆیدا ئەمە شتێكی باشە، بەڵام ئەگەر لە شەو یاخود ئێواراندا بخورێن تووشی زیادبوونی كێشمان دەكات، كە نیوەڕوان باشترین كاتە بۆ خواردنی برنج.
 
شەكر
گەورەترین هەڵە ئەوەیە شەكر وەك ژەمێك بەكار دەهێنین ئەمەش وادەكات ڕێژەی شەكر لە جەستە بفرێت و لاواز و بێ هێزت بكات، كە دەتوانی دوای ژەمی سەرەكی تۆزێك بخۆیت.

شیر
شیر زۆر قورسە بۆ هەرسكردن، بۆیە لەبەیانیاندا بیخۆرەوە، باشترین كاتیش بۆ شیر خواردنەوەی ئێوارانە یارمەتی هێوركردنەوەی جەستە دەدات.

گۆشت
گۆشت نابێت پێش خەو بخورێت و دەبێت بەلانی كەم ٣ سەعاتی نێوان بێت، هەروەها نابێت لەبەیانیاندا بخورێت، چونكە بەژەمێكی قورس دادەنرێت و ئەستەمە بۆ جەستە هەرسی بكات.

چەرەسات
چەرەسات سەرچاویەكی زۆر باشن بۆ چەوری و كالۆری، بەڵام نابێت زۆر بخورێت، چونكە كێشەی خەولێكەوتن بۆ دروست دەكات، باشترین كات بەیانیانە بۆ خواردنیان.

سێو
سێو پرێتی لە ڕیشاڵی و فرمانی هەرس و كۆڵۆن پەرەپێدەدات، بەڵام ئەگەر لە ئێواراندا بخورێن ئەوا نائاسودەیی تووشی گەدە دەكات.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل