هەبوونی سەرمایەو دەوڵەمەندی ٩ ساڵ تەمەن درێژ دەكات

تەندروستی

18/01/2020‌ 238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، ئەوانەی دەوڵەمەندن چەندین ساڵی زیاتر دەژین لەكەسە هەژارەكان.

بەپێی توێژینەوەكە، سەرمایە دەتوانێت ٨ بۆ ٩ ساڵ بخاتە سەر ژیانت.

توێژینەوەكە لە Journal of Gerontology بڵاوكرایەوە، كە پسۆڕان داتای زیاتر لە ٢٥ هەزار كەسی ٥٠ ساڵیان شیكردەوە.

لەتوێژینەوەكەدا بەراوردی دارایی بەریتانیا و ئەمەریكا كراوە، كە هەندێك جیاوازی تێدابوو، بەڵام دەركەوت سەرمایە ڕۆڵێكی گەورەی هەیە و خەڵكی لەشەلەل دەپارێزێت.

لەتەمەنی ٥٠ ساڵیدا لەخەڵكی بەریتانیاو ئەمەریكا دەركەوت، كە دەتوانن ٣١ ساڵی دیكەش بژین، كە سەرمایەیان هەبێت و دەوڵەمەند بن، بەڵام ئەوانەی هەژارن تەنیا ٢٢ بۆ ٢٣ ساڵی زیادە دەژین.

لە ئافرەتانیشدا نزیكەی ٣٣ ساڵی زیاتر دەژین ئەگەر باری داراییان باشبێت، بە بەراورد بە هەژارەكان كە تەنیا ٢٤ بۆ ٢٥ ساڵی زیادە دەژین.

پزیشك پاۆلا زانینۆتۆ سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە، لەكاتێكدا ڕێژەی چاوەڕوانی تەمەن زۆر گرنگ بۆ دیاریكردنی تەندروستی، لەهەمان كاتیشدا شێوازی ژیانیش، كە دەچین بە تەمەندا زۆر گرنگە.

وتیشی: چونكە ئەوانەی ئەوانەی دەوڵەمەندن زیاتر دەتوانن نەخۆشییەكانیان چارەسەر بكەن و كەسە هەژارەكانیش دەكرێت زۆر نەتوانن دەستیان بگاتە داو دەرمان و چارەسەر.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل