سكۆتلەندا كەلەدان لە تۆپ لەخوار ١٢ ساڵییەوە قەدەغە دەكات

وەرزش

18/01/2020‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوتابخانەكانی سەرەتایی لە سكۆدلەندا بەم نزیكانە كەلەدان لەتۆپ قەدەغە دەكرێت، بەهۆی ترس لە دووبارەبوونەوەی بەركەوتنی كەلەی سەر و مەترسی توشبوون بە شێتی.

دەستەی تۆپی پێی سكۆتلەندی لەكۆتایی ئەم مانگەدا بڕیاری باندكردنی كەلە دان لە تۆپ دەردەكەن، كە چەندین توێژینەوە دەریخستووە، زۆرێك لە یاریزانە بەناوبانە پیشەگەركانی كۆن مەترسی شێتبوون و گەوجبوون و چەند نەخۆشییەكی مێشكیان  لەسەرە. 

زاناكانیش دەڵێن: تەنانەت بەركەوتنێكی سادەش كار لە مێشك دەكات.

لەزانكۆی گلاسگۆ زانایان دەریان خست، كە یاریزانە پیشەگەركانی كۆن سێ جار و نیو زیاتر دەكرێت گیان لەدەست بدەن بەهۆی نەخۆشیەكانی مێشكەوە.

ئەو توێژینەوەیەش لەدوای مردنی ئەستێرەی ئینگلیزی جێف ئاسلە دێت لەتەمەنی ٥٩ ساڵیدا بەهۆی شێت بوون.

لەبەر ئەمەشە ترس دروست بووە لەسەر داهاتووی منداڵەكان و بەرپسان دەڵێن: دەمانەوێت منداڵەكان بە تۆپی پلاستیكی یاری بكەن.

ڕاشیانگەیاندووە، دەبێت ئەو منداڵانە، كە ڕێگەیان پێدەدەرێت كەلە لەتۆپ بدەن دەبێت لە ١٢ ساڵ گەورەتر بن.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل