شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی چاودێری ئەستێرەیەكی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دەكات، كە دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانە بیكڕێت.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە یانەی مانچستەر دەیەوێت لەم زستانە تیاگۆ ئەلكانتارا (28 ساڵ) بكرێت، كە ئێستا یاری بۆ یانەی بایەرن میونیخ دەكات.
گرێبەستی ئەلكانتاراو بایەرن میونیخ لەهاوینی ئەمساڵ كۆتایی دێت، بۆیە یانەی مانچستەر دەیەوێت ئەوە بكاتە دەرفەتێكو ئەو یاریزانە لەم وەرزی گواستنەوەی زستانەیی بكرێت.
ئەلكانتارا پێشر یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە كردووە، كە خۆی خواستێكی زۆری هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە.
هـ ـ ح