نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە

ئابوری

18/01/2020‌ 826 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دراوە بیانییەكان لەبازاڕەكانی هەرێم بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركردووە بەشێوەیەك نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر بە 121 هەزار و 850 دیناری عێراقییە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراو لەهەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 121 هەزارو 850 دیناری عێراقی بووە، كە لەچاو رۆژانی رابردوو نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یۆرۆی ئەوروپی 100 یۆرۆ 134 هەزار دینار عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 156 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هاوكات تمەن و لیرەی توركیش ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بە 9 هەزارو 250 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزار دیناری عێراقییە.