نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگیر دەبێت

ئابوری

18/01/2020‌ 291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان جێگری بەخۆوە بینی، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزین‌و بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 64.58 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە لەچاو رۆژی رابردوو نرخەكەی بەجێگری ماوەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 58.45 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوەو نرخەكەی ئەویش جێگیر بووە.

جێگیربوونی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەوڵەكانی ئەمریكاو چین هەیە، كە بۆ رێككەوتنی بازرگانی دەیدەن، ئەوەش ئارامی بەبازاڕەكانی جیهان داوە.