نامەیەكی پاشای ئوردن دەگەیەنرێتە بەرهەم ساڵح‌و عادل عەبدولمەهدی

عیراق

18/01/2020‌ 1721 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن نامەیەكی شای عەبدوڵڵای پاشای وڵاتەكەی گەیاندە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارو عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

ئەیمەن سەفدی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە راشیگەیاند، هاتووەتە بەغدا بۆ ئەوەی ئەو نامەیەی سەرۆك وەزیران بگەیەنێتە بەرهەم ساڵح‌و عادل عەبدولمەهدی.

بەقسەی وەزیرە ئوردنییەكە، شا عەبدولڵاَ لەو نامەیە پشگیری عەمانی بۆ بەغدا دووپاتكردووەتەوەو رایگەیاندووە، هەوڵ دەدەن پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا زیاتر پەرە پێبكەن.

هەروەها راشیگەیاند، ئەوان دەیانەوێت گرژییەكان لەناوچەكە دووربخرێتەوە، بەتایبەتی گرژییەكانی ئەمریكاو ئێران‌و دەبێت هەردوو وڵاتیش پابەند بن بەپاراستنی سەروەری عێراق.

لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی عێراق پشتگیری لەبۆچوونەكانی سەفدی كردو بەناوی بەغداشەوە ستایشی هەوڵەكانی عەمانی كردو جەختیكردەوە، ئەوان پشتگیری ئوردن دەكەن.

هـ ـ ح