حزبەكەی داود ئۆغلۆ بێبەش دەكرێت لە هەڵبژاردنەكانی توركیا

جیهان

18/01/2020‌ 1373 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

رۆژنامەیەكی توركیا ئاشكرایدەكات، ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە بیانوی ئەوەی مەرجی پێویستیان نییە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان 15 حزبەكەی داود ئۆغلۆ و 14 حزبی دیكە بێبەشدەکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

رۆژنامەی سەباحی تورکی  ئەمڕۆ لەنوێترین ژمارەیدا لەراپۆرتێكدا  ئاشكرایكردووە كە بەگوێرەی  دامەزراوەی هەڵبژاردنی تورکیا، پێویستە ئەو حزبانەی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، کۆنگرە گشتییەکانیان شەش مانگ لە پێش کانوونی دووەمی 2020 ڕێکخستبێت و بنکە و بارەگای لە نیوەی ناوچەکانی تورکیا لە 81 ناوچەدا هەبێت.

 بە پێی ئەو مەرجەی ئەنجوومەنەکەش، حزبە نوێیەكەی ئەحمەد دادو ئۆغڵۆ، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری توركیا ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکات.

رونیشیكردووەتەوە كە حزبەكەی داود ئۆغلۆ  چەند مانگێک پێش ئێستا دامەزراوە.

هەرچەندە  ئۆغلۆ لەسەرەتای دامەزارندنی حزبەكەی كە لەسەاڵی 2019 ەدا بوو باسیلەوەكردبوو كە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا گورزی کووشندە لە پارتەکەی ئەردۆغان دەدات. بەڵام بەپێی ئەم مەرجەی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا بێت حزبەكەی داود ئۆغلۆ بێبەش دەكرێت لەبەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكان.