شارپرێس:
بچوكترین پیاوی جیهان كە ناوی لەكتێبی گینس تۆماركرابوو لەتەمەنی 27 ساڵی كۆچی دواییكرد.
خاجێندرا تابا ماڤاری تەمەن 27 ساڵ، ، رۆژی هەینی لە نەخۆشخانەیەك لە ناوچەی باگلۆنگ لە نیپاڵ كۆچی دوایی كردكە كتێی گێنس بۆ ژمارە پێوانەییەكان بە كورتترین پیاوی جیهان ناوی تۆماركراوە و باڵای تەنها 67،8 سم بوو .
لەبارەی هۆكاری مردنەكەشی برایەكی تابا ماگار بەمیدیاكانی وتووە، ماگار ماوەیەكی زۆر بووە بە دەست هەوكردنی سییەكانییەوە دەیناڵد و لە كۆتاییشدا هەر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ماگار لە ساڵی 2010 و لە تەمەنی 18 ساڵیدا نازناوی بچوكترین پیاوی جیهانی لە ئاهەنگێكی گەورەدا پێبەخشرا كە ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی ناوخۆیی و جیهانی تێیدا بەشداربوون.