"گۆڕان دەیان وت قەرزەكە لای شاسوار بێت باشترە وەک لەوەی یەکێتی و پارتی بیدزن"

کوردستان

18/01/2020‌ 1390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت،   دووجار لەسەریەك بزوتنەوەی گۆڕان كاتی گێڕانەوەی قەرزەكانی شاسوار عەبدولواحیدی لەرێگای رێباز حەملانەوە درێژكردووەتەوە و پێیان وابووە ئەوپارەیە لای شاسواربێت باشترە وەك لەوەی پارتی و یەكێتی بیدزن. 

رێكەوت زەكی لەهەژماری خۆی لەبارەی قەرزەكانی نالیا نوسیوویەتی، "راستە ئەوەی ئاسانکاری کرد بۆ وەرگرتنی قەرزەکە نوێنەرەکانی یەکێتی بوون لەحکومەتی ئەوکاتە، بەڵام ئەوەشی کاتی گێرانەوەی قەرزەکەی ٢ جار بۆ درێژکردەوە بەرێز رێباز حەملانە کەئەوکات لەسەر پشکی گۆران وەزیری دارایی بوو، بەمەش کۆمپانیای نالیای لەتەنگژەیەکی گەوەرەی دارایی رزگارکرد چونکە دەبوو رەھنەکای قەرزەکە بفرۆشرایە، رەھنەکانیش شوقەی خەڵک بوو لەگوندی ئەڵمانی!.

 هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، "مانگی ٨ ساڵی ٢٠١٤ سەرەتای قەیرانی دارایی بوو زانیاریمان پێگەشت کەکۆمپانیای نالیا قەرزەکانی نەگیراوەتەوە و وەزیری دارایی کارئاسانیان بۆدەکات، رۆژی دواتر خۆم چومە بانکەکەی کەقەرزەکەی دابوو لەسلێمانی، بەرێوەبەرەکەو ستافی بانکەکە بەلگەکانیان نەدەخستە بەردەستم دوای بێنەو بەرە وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بەلگەکانم بینی و بەمۆبایلەکەی خۆم وێنەی ئەم نوسراوانەم گرت".


 رێكەوت زەكی باسیلەوەشكردووە، "رۆژی دواتر بەرێوەبەری بانکەکە لەلایەن وەزیرو بەرێوەبەرە گشتیەکەیەوە بەتەلەفون موحاسەبەکرا کەچۆن ئەوەلیاتی نیشانی ئێمەداوە،! بۆیە وەزیر رێگەی نەدا کەکۆی سەرەتاکان بەرەسمی و وەک ئەنجومەنی پارێزگا داوابکەین و وەربگرین، ھەرچەندە دوای چەند رۆژێک ستافێکی تایبەت چونە بانکەکەو ھەر ٢ بۆکسفایلی سەرەتاکانیان کۆپی کرد.


 ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی نووسیووە، "لەو بێنەو بەرەی وەرگتنەوەی قەرزو  ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر رەھنەکانی قەرزەکە کە سەرەتای دەستپێکردنی قەیران و نەمانی پارە لەبانکەکانی ھەرێم بوو، برادەرانی گۆران دەیان وت و بەوەزیری دارایشیان وتبوو پارەکە لای شاسوار بێت باشترە کە دامەزراوەیەکی ئازادی راگەیاندنی پێداناوە وەک لەوەی یەکێتی و پارتی بیدزن."


روونیشیكردووەتەوە، "دیقەتی بەرواری نوسراوەکان بدەن، داواکاریەکەی کۆمپانیای نالیا ٦/٢٩ و ھامشەکەی وەزیریش ھەمان رۆژە! نوسراوەکەی بەرێوەبەری گشتی بانکە بازرگانیەکانیش رێک رۆژی دواترە ٦/٣٠ ! ئیتر بۆ گلەیی  لەرۆتینات دەکەن و دەلێن ئیش ناروات.