شارپرێس:
فیدراسیۆنی سهرانسهری پەنابەرانی عێراق رایگەیاند، لەماوهی دوو رۆژدا 260 کۆچبەر لە تورکیا دەستگیرکراون و كه ههوڵیانداوه خۆیان بگهیهننه وڵاتانی ئهوروپا.
فیدراسیۆنی پەنابەرانی سهرانسهری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، "درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا لە نێو دەریایی ئیجە و بە هۆی سەختی کەشوهەواوە بەلەمێکی چوپی پەنابەران نقوم بووه، كۆچبهرهكان سەرەتای تێکشکانی چوپەکەیان پەیوەندیان كردووه بە پۆلیس دەریاوانییەوە، پاشان سەرجەمیان رزگارکراون کە ژمارەیان 22 کەس بووە".
باسی لهوهشكردووه، "لەوماوەیەدا لە شارەکانی ئەدرنا و ناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ 77 کۆچبەر دەستگیرکراون، کە لەناویاندا قاچاخچی عێراقی بونی هەبوون".
ئهوهشی خستووهتهڕوو، "دوێنێ ههینی لەناوچەکانی مریس و کیشان سەر بەشاری ئەدرنا 161 پەنابەری دیکە دەستگیرکراون کە لەناویاندا هاوڵاتیانی ( عێراق، ئێران، سوریا، پاکستان، مەغریب و جەزائیر ) بونیان هەبووە".