شارپرێس:
سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان رایگه‌یاند، پێكدادان و كاری تێكده‌رانه له وڵاته‌كه‌یدا ره‌تده‌كاته‌وه و ئه‌و پێكدادانانه گوماناوین.
سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان له‌باره‌ی پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "پێكدادان و كاره تێكده‌رانه‌كان گوماناوین و ره‌تیانده‌كه‌ینه‌وه".
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه ده‌بنه هۆی ناسه‌مگیری و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی لوبنان.
ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاكانی لوبنان بڵاویانکردەوە، لە بەیروت خۆپیشاندەران لە دەرگای سەرەكی پەرلەمان نزیكبوونەتەوە، هێزە ئەمنییەكانیش ئاوی گەرم و گازی فرمێسك رێژیان بەكارهێناوە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران.
هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، خۆپیشاندەرانیش بە بەرد رووبەرووی هێزە ئەمنییەكان بوونەتەوە.
باسیان لەوەشكردووە، دواتر هێزە ئەمنییەكان داوایان لە خۆپیشاندەران كردوە لە شوێنی رووبەروو بوونەوەكە دووربكەونەوە، بەو هۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر بیرندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی زیاتر سێ مانگە خۆپیشاندان لە لوبنان بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی سەربەخۆ دەكەن.