شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌نییه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی دیكه له‌جێگه‌ی رێككه‌وتنانه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنای ئێرانی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكدا له‌به‌رده‌م بازرگانانی هیندی له مۆمبای هیندستان رایگه‌یاندووه، "كۆمار ئیسلامی ئێران ناچێته ناو هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنی نوێ له جێگه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015".
باسی له‌وه‌شكردووه، "ئێران ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سعودیه و ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداو و ئاماده‌یه پێشنیازی پێویستیش بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه پێشكه‌ش بكات به‌تایبه‌تیش گه‌رووی هورمز، پێشتریش پێشنیازی پێویستمان پێشكه‌ش كردووه".
هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ریه‌كه له وڵاتانی فه‌رەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند، پرسی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران دەخەنەوە بەرباس و میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردن یان هەڵوەشاندنەوەی دیاریدەکەن.
زه‌ریف وتیشی، "ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان بێت پێویسته له داهاتوو چه‌ندین رێككه‌وتنی دیكه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه سه‌رۆكی ئه‌مریكا".
لەبەیاننامەکەی فه‌رەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا هاتووه، ئەو سێ وڵاتەی ئەوروپا کە ئەندامی کارای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێرانن، رایانگەیاندوە، ئەوان پشتیوانی ئەمریکا ناکەن لەهەڵمەتی سەپاندنی زۆرترین فشاری ئابوری بەسەر ئێران‌دا، لەهەمانکاتدا رێگەنادەن ئێران پابەندبونەکانی بەرێککەوتنەکە کەمکاتەوە.