بۆ ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە.. نێرگز بكوڵێنن و بیخۆنەوە

تەندروستی

19/01/2020‌ 3692 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیهام ماركێتی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی شەكرە دەڵێت: خواردنەوەی نێرگزی كوڵاو، گەشەكردنی نەخۆشی شەكرە خاو دەكاتەوە و ڕێگەنادات بە ئاسسانی گەشە بكات.

ماڵپەڕی The Times Hub وتەكانی دكتۆر ماركێتی سەبارەت بەنەخۆشی شەكرە بڵاوكردووەتەوە، دەشڵێت: ڕوودانی ئەو نەخۆشییە بەهۆی ئەوەوەیە جەستە بەشی پێویست گلوكۆز نامژێت، 

هەروەها دەڵێت: بەشێك، یان هەمووهۆرمۆنی ئەنسۆلین لە جەستەدا كەمدەبێتەوە، ئەگەر بەسەر ئەو حاڵەتەدا زاڵ نەبین، سەردەكێشێت بۆ چەند نەخۆشییەكی تر، وەكو: نەخۆشییەكانی مێشك و دڵ و گورچیلە.

دكتۆرەكە ئەوەش دەڵێت: خواردنەوەی نێرگزی كوڵاو یارمەتی زاڵبوون دەدات بەسەر نەخۆشی شەكرە، تەنانەت ئەگەر ڕۆژانە یەك كوپێكیش بخۆیتەوە، چونكە توێژینەوەكان سەلماندوویانە، نێرگزی كوڵاو توانائ ئەوەی هەیە ڕێژەی شەكرەی خوێن داببەزێنێت و ڕێگری لەگەشەسەندنی بكات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ