نوێترین هاوێنەی زیرەكی چاو

هەمەڕەنگ

19/01/2020‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیایەكی ئەمریكی پرۆژەی بەرهەمهێنانی هاوێنەیەكی چاوی ئاشكراكرد، كە شاشەیەكی لەگەڵدایە و دەتوانیت ڕۆژانە بەكاریبهێنێت.

ئەو هاوێنەیە یەكەم هاوێنەی زیرەكە، كە لەلایەن كۆمپانیای  mojo ەوە بەرهەمهێنراوە، لەگۆشەیەكی هاوێنەكەوە شاشەیەك هەیە دەتوانیت چالاكی بكەیت.

كۆمپانیاكە ڕایگەیاندووە، ئەو هاوێنەیە دروستكراوە بۆ ئەوەی خەڵكی كەمتر پشت بەشاشەی كۆمپیوتەر و مۆبایلەكانیان ببەستن.

هەروەها دەتوانیت ئەو هاوێنەیە بە مۆبایلەكەتەوە ببەستیتەوە لە ڕێگەیەوە نامە و تەلیفۆنەكانت ببینیت بەبێ ئەوەی مۆبایلەكەت لەگیرفانت یان لە جانتەكەت دەربهێنی.

هاوێنەكە بە ئینتەرنێتیشەوە دەبەسترێتەوە و دەتوانیت ئگاداری هەموو بابەتە نوێیەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ببیت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ