دوو رێگە خوێندنەوەی نامەی مەسنجەر بەبێ ئەوەی كەسەكە خۆی بزانێت

هەمەڕەنگ

19/01/2020‌ 867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لەئێمە بۆ ڕێگەیەك دەگەڕێین بتوانین نامەی مەسنجەر بخوێنینەوە بەبێ ئەوەی ئەو كەسەی نامەكەی بۆ ناردووین بزانێت نامەكەمان خوێنراوەتەوە.

ماڵپەڕی The Sun باس لەدوو ڕێگە دەكات بۆ ئەوەی نامەی كەسێك بخوێنینەوە بەبێ ئەوەی خۆی بزانێت.

بەپێی ماڵپەڕەكە رێگەكان ئەوەیە كاتێك نامەیەكمان بۆ دێت زەنگی ئاگادار كردنەوەی نامەكە لەسەر شاشەی مۆبایلەكانمان دەردەكەوێت، بەبێ ئەوەی بەرنامەی مەسنجەر بكەیتەوە، دەتوانیت لەسەر شاشەكەوە نامەكە بخوێنیتەوە و لای كەسەكەیش seen دەرناكەوێت، واتا دەرناكەوێت نامەكەمان خوێندووەتەوە.

ڕێگەی دووەم بەو شێوەیە دەكرێت، كە مۆبایلەكەمان بخەینە سەر دۆخی Airplane Mode ()  پاشان بچینە ناو مەسنجەرەوە نامەكە بخوێنینەوە، هەر كە نامەكەمان خوێندەوە، بەرنامەی مەسنجەر دادەخەینەوە و مۆبایلەكەمان دەكەینەوە سەر دۆخی ئاسایی و كەسەكە نازانێت، كە نامەكەیمان خوێندووەتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ